موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 01/09/2025
کوردستان
+
-

موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم دابەش دەکرێت.

 

هەواڵ: KNN

بڕیارە سبەی سێشەمە موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان  دابەش بکرێت

 

 

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم  لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.
 ڕۆژی چوار شەممەش لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە پارەدانەكەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

276 جار خوێندراوەتەوە