حوسیەکان: کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئیسرائیلمان کردوەتە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 01/09/2025
جیهان
+
-

ئەمڕۆ دوشەممە حوسیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: لە دەریای سوور بە مووشەکێکی بالیستیک توانیومانە کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئیسرائیلی بکەینە ئامانج

هەواڵ: KNN

یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان ڕایگەیاندووە، هێزە دەریاییەکان "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە کەشتیی نەوتهەڵگری ئیسرائیلی سکارلێت ڕەی لە باکووری دەریای سوور بە مووشەکێکی بالیستیکی کردوەتە ئامانج".

وتەبێژی حوسیەکان وتیشی: کە "کەشتییەکە ڕاستەوخۆ بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە کۆمپانیای ئەمنی دەریایی بەریتانی ئەمبری ئاماژەی بەوەدا کە کەشتییەکە خاوەندارێتی ئیسرائیلە و ئاڵای لیبریای لەسەرە.

لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتیانەی لە دەریای سووردا هاتوچۆدەکەن و پەیوەندیداربن بە ئیسرائیلەوە، ئەمەش وەک خۆیان دەڵێن هەوڵێکە بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستینییەکان لە غەززە.

321 جار خوێندراوەتەوە