وەزیری بەرگری ئیسرائیل: بەردەوام دەبین لە پاراستنی درۆزەکانی سوریا

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 26/08/2025
جیهان
+
-


ئیسرائیل کاتزی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەبارەی گفتوگۆکانیان لەسەر ڕیکەوتنی ئەمنی لەگەڵ حکومەتی سوریا ئاماژەی بەوەکردوە هێزەکانیان لە لوتکەی چیای هرمون و لە ناوچەی ئەمنی کە پێویستە بۆ پاراستنی شارۆچکەکانی جۆلان و جەلیل دەمێننەوە.


هەواڵ:KNNC

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل کاتزی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە بارەی ڕێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ سوریادا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانیان لە لوتکەی چیای هرمون و لە ناوچەی ئەمنی کە پێویستە بۆ پاراستنی شارۆچکەکانی جۆلان و جەلیل ناکشێننەوە.

وەک دڵنیاییەکیش بۆ درۆزەکان، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ درۆزەکان دوپاتکردوەتەوە و رایگەیاندوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنیان.

ئەمە لە کاتێكدایە  وێنێ شەو حیکمەت هیجری، رابەری رۆحی دروزەکان لە سوریا، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی کرد بۆ جیابونەوەی سوەیدا لە سوریا.

بڕیار وایە ڕۆژی 25 ئەیلول، لە ئەمەریکا  هەریەکە لە  دیمەشق و تەلئەبیب بە چاودێری ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژو بکەن، ڕێککەوتنەکە گشتگیر نییە، بەڵکو تەنها لایەنی ئەمنیی دەگرێتەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردو وڵاتەکەیە.

90 جار خوێندراوەتەوە