نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان
لە عێراق رایگەیاندوە، نیگەرانن و ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، دەرخەری
ئەوەن مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی لالەزاردا کراوە، داواش دەکەن ڕێز لە
مافەکانی مرۆڤ بگیرێت و لە ڕێگەی یاساوە چارەنوسی گیراوەکان یەکلای بکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان
لە عێراق، کە بە یونامی
ناسراون لە پێگەی خۆیان لە فەیس بوک بڵاویان کردوەتەوە، گرتە ڤیدیۆییە
نائارامکەرەکان دەریدەخەن کە دەستگیرکراوەکانی لالەزار، دوای دەستگیرکردنیان لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی
شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
نوسیوشیانە؛ بانگەوازی خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ ڕێزگرتن لە
مافەکانی مرۆڤ و بە جێگەیاندنی ڕێکاری یاسایی، بۆ ئەو کەسانەی کە لەم ڕوداوانەدا دەستگیرکراون.
ئەمە دوەمجارە یۆنامی لەسەر روداوەکەی لالەزار لێدوانیان دەبێت، پێشتریش لە
راگەیاندراوێكدا نیگەرانی خۆیان خستبوەڕو، داوان
کردبو کەسی مەدەنی نەکرێتە ئامانج و ژیانیان پارێزراو بێت.
157 جار خوێندراوەتەوە