بە پێی زانیاریەکانی کەی ئێن ئێن ئەمشەو وەفدی هەرێم
بەمەبستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند لەسەر پرسی هەناردەی نەوت و
موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەچنە بەغددا
هەواڵ: KNNC
دوای ئەوە ئەمڕۆ کەی ئێن ئێن بڵاویکردوە وەفدی هەرێم
سبەی سەردانی بەغدد دەکات بە پێێ زانیاریەکانی پەیامنێری کەی ئێن بڕیار نامیق وەفدەکە
ئەم شەو دەچنە بەغداد
سەرچاوەیەک لەوەفدەکە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: د. فواد
حسێن سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئابوری عێراق سەر پەرشتی گەرێکی دیکەی دانوستانەکانی
نیوان هەرێم و ناوەند دەکات.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن
هەریەک لە وەزیری سامانە سروشتیەکان کەمال محمد ، و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران، و ئامانج ڕەحیم سکرتێری
ئەنجومەنی وەزیران، و لیژنە هونەریەکەی وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی، دەچنە
بەغداد.
بەپێی زانیاریەکانی کەی ئێن ئێن کە لە سەرچاوەیەکی ئەو
وەفدەوە دەستی کەوتوە ئەنجومەنی باڵای ئابوری کۆبونەوەیەکی رێکخستوە تیادا وەفدی
هەرێم پێکهاتەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
و وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبن و حکومەتی ناوەندیش پێکدێن
لە سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری داریی، لەگەڵ وەزیری نەوت و کۆمپانیای بە بازارکردنی
نەوتی عێراق"سۆمۆ".
لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکان ئەو سەرچاوەیە بە کەی ئێنی
ڕاگەیاند: گفتگۆکان تایبەت دەبن لەسەر هەنگاوەکانی هەناردەی نەوتی
هەرێم ئەو پرسە بە کوێ گەیشتوە و چی ماوە بۆ دەستپێکردنەوەی؟
لەگەڵ پێشنیازی هەفتەی رابردو بۆ داهاتی ناوخۆ کە هەرێم رادەستی
کردوە گەیشتوە بەکوێ ئایا رێکەوتنی نوێ بۆ مانگەکانی ٧ تا ١٢ کەی
ئەنجامدەدرێت.
هەرچی سەبارەت بە موچەی مانگی شەشە چاوەڕوانی سبەینێن تا
بڕیاری خەرجکردنکەی بدرێت و ئێمە پارەکە بخەینە سەر حساب
گفتوگۆکانی هەرێم وناوەند لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و
پرسی موچە لە کاتێکدا دەبێت لیژنەی هەڵسەنگاندنی هەناردەی نەوت،لیژنەی ئەمنی
و هێرشە درۆنیەکان، لیژنەی داهاتی ناوخۆ راپۆرتی خۆیان ئامادەکردوەوهەریەکەو
ئاراستەی وەزارەتە پەیوەنیدارەکانی خۆیان کردوە .
سلێمانی – بڕیار نامیق
815 جار خوێندراوەتەوە