هەسەدە،
ڕایگەیاند: حکومەتی سوریا بەرپرسیارە لەو هێرشانەی ئەنجام دەدرێت و هێزەکانمان
مافی بەرگریکردن لە خۆیان هەیە.
هەواڵ:KNNC
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە
بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ڕایگەیاند'' کاتژمێر 3:00ی بەیانی رۆژی دوشەممە،
گروپەكانی سەر بە حکومەتی سوریا، هێرشیان کردە سەر چوار پێگەی هێزەکانمان لە گوندی
ئیمام، لە ناوچەی دێرحافر.
ئاماژەی بەوەکرد'' هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان
دایەوە بەوشێوەیەی پێویست دەكات دووپاتی دەکەینەوە ئەو هێرشە دووبارانە هەڕەشە لە
سەقامگیری ناوچەکە دەکات، حکومەتی دیمەشق بە تەواوی بەرپرسیار دەکەین لەم کارانە.''
دوپاتیشی دەکەینەوە، هێزەکانمان لە هەمو کاتێک
زیاتر ئامادەن بۆ ئەوەی بە هێزو ئیرادەی تەواوەوە مافی خۆیان بۆ وەڵامدانەوە بەکاربهێنن.
260 جار خوێندراوەتەوە