کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
01:23 - 30/07/2025
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی کەم.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە و تیایدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی کەم.
ئەوەشیخستە ڕو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 3 بۆ 5 دادەبەزن.

ڕونیشی کردۆتەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم. هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

پلەکانی گەرما لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە: 
هەولێر:  45 پلەی سیلیزی  
سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک:  44  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

311 جار خوێندراوەتەوە