وەزارەتی
دەرەوەی تایلەند رایگەیاند؛ کۆمەڵێک چەکداری کەمبۆدی هێرشیان کردەوە سەر خاکی
تایلەند ئەمە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ئاگربەستە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی تایلەند لە بەیانامەیەکدا، بڵاویکردەوە'' پێشێلکارییەکی
گەورە لە ئاگربەستی نێوانمان لەگەڵ کەمبۆدیا ڕویداوە.''
ئاماژەبەوەشکراوە، کۆمەڵێک چەکدارەی هێرشیان کردوەتە سەر ناوچە سنورییەکانی
تایلەند و کێشە و گرژییەکی زۆریان لەو ناوچەیە دروست کردوە، تەناتە هێرشیان کردوەتە
سەر ژماریەک سەربازی تایلەندی.
لەلای خۆشیەوە، وتەبێژی حکومەتی تایلەند، ڕایگەیاند: سەربازەکانی وڵاتەکەی
لە پێناو پاراستنی ئاگربەست هیچ هێرشێکی پێچەوانەیان بۆ سەر کەمبۆدیا ئەنجام
نەداوە، لە ئێستادا بارودۆخی سەر سنورەکان ئاساییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا شەڕێکی سەخت لە نێوان
کەمبۆدیا و تایلەند هەبو کە بەهۆیەوە نزیکەی 35 کەس بونە قوربانی و لە کۆتایدا بە
نێوەندگیری چین و مالیزیا ئاگربەست ڕاگەیندرا.
80 جار خوێندراوەتەوە