تا دێت برسێتی
و بەدخۆراکی لە غەززە زیاتر دەبێت، بە جۆرێک هۆشداری دەدرێت لەوەی 20 هەزار منداڵ
بە هۆی برسێتیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەواڵ:KNNC
ڕێکخراوی کار لە دژی برسێتی، هۆشداری دەدات لەوەی برسێتی لە غەززە
گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی لە ئێستادا 20 هەزار منداڵ بەهۆی برسێتیەوە لە نەخۆشخانەکان
خەوێندراون.
لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی
تەندروستیی لە غەززە ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی کوژراوان شەڕی غەززە 60 هەزار کەسی
تێپەراندوە، نزیکەی %50ی کوژراوەکان
منداڵ و ژن و بەساڵاچون.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیش، ڕایگەیاند؛ برسێتی و بەدخۆراکی لە غەززە
خراپترین سیناریۆیە کە لە ئیستادا بونی هەیە و دەبێت بە زوترین کات ڕێگە بە
هاوکارییەکان بدرێت کە ڕەوانەی غەززە بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئیسرائیل لە مانگی ئازاری ئەم ساڵەوە سەرجەم دەروازە
سنورییەکانی کەرتی غەززەی داخستوە و ڕێگە بەهیچ هاوکارییەک نادات کە ڕەوانەی غەززە
بکرێت.
112 جار خوێندراوەتەوە