ناتۆ بەردەوامە لە ئامادەکاری بۆ ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا

KNN : Kurdish News Network
12:44 - 17/07/2025
جیهان
+
-


سەرەڕای هۆشدارییەکانی روسیا بۆ ئۆکرانیە لە ئەگەری ناردنی سیتەمی پاتریۆت، بەڵام ناتۆ رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ناردنی ئەو سیستەمی بەرگرییە بۆ ئۆکرانیا.



هەواڵ:KNNC



فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا، جەنەراڵ ئەلیکسۆس گرینکویچ ڕایگەیاند، کە ڕوسیا وەک "ھەڕەشە" دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر چارەسەرێکی ئاشتییانە لە ئۆکراینا بدۆزرێتەوە، بۆیە ئەوان لە هەوڵەکانیان بەرەوام دەبن بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری پاتریۆن بۆ کێیڤ.

ناوبراو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ناتۆ لەم بوارەدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئەڵمانیا کار دەکات و جەختیکردەوە: "ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە زوترین کات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت، بنێردرێت بۆ ئۆکراینا".

ئەو باسی لەوەشکردوە، ئەگەر بەگنە ڕێکەوتن و چارەسەری ئاشتیانەس، هێشتا روسیا هەڕەشەیە لەسەر ئۆکرانیا و تەواوی ئەوروپا.

ئەم هەوڵانەی ناتۆ لە کاتێکدایە روسیا بەردەوام ئەوروپا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی ئەوان بە پاڵپشتیکردنی سەربازی شەڕەکە زیاتر گەرم دەکەن و لە خۆیانی نزیک دەکەنەوە، لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ 50 رۆژ مۆلەتی داوە بە مۆسکۆ کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و  ئاگربەست رابگەیەنێت، ئەگەر نا سزای قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنێت.

172 جار خوێندراوەتەوە