میدیا عێراقییەکان: رۆژی یەکشەممە بۆ موچەی مانگی پێنج بەغداد 952 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 18/07/2025
کوردستان
+
-


ماڵپەری بەغداد ئەلیۆم بڵاویکردوەتەوە، رۆژی یەکشەممە، بەغداد بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم، بڕی 952 ملیار دیان دەنێرێت بۆ هەرێم



هەواڵ:KNNC

 

ئەمرۆ هەینی ماڵپەری بەغداد ئەلیۆم، لە زاری سەرچاوەیەکەوە وادەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بودجەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە ئاشکرا کردوە.



ماڵپەرەکە ئاشکرای کردوە، "بڕیارە یەکشەممەی داهاتو، هەرێمی کوردستان بڕی 952 ملیار دینار بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم وەربگرێت ".



ئاماژەی بەوەشکردوە، لیستەکانی مانگی ئایار ئامادەن، هەفتەی داهاتوش وردبینی موچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.



سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە، پێشبینی دەکرێت هەفتەیەک زیاتر نەخایەنێت و  دوای دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج، بەغداد وردبینی بۆ موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

456 جار خوێندراوەتەوە