بە مەبەستی دروستکردنی کۆمیسیۆنێکی چارەسەری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
03:19 - 18/07/2025
کوردستان
+
-


بە مەبەستی دروستکردنی کۆمیسیۆنێک لە ناو پەڕلەماندا، بۆ کارکردنی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و چەکداننای پەکەکە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کۆبونەوەو  بڕیاریاندا بە دروستکردنی کۆمیسیۆنێک کە 45 ئەندامی هەبێت.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەربارەی دروستکردنی ئەو کۆمسیۆنەی بۆ سەرخستنی ئاشتی بڕیارە دروستبکرێت کۆبوە و بڕێرا وایە 16 پارتی تورکیا ئەندامیان هەبێت لە کۆمیسیۆنەکەدا.

دوای دوو کاتژمێر و  نیو کۆبونەوە، کورتوڵموش جەختی لە بەرپرسیارێتییەکانی پەرلەمان لە بنیاتنانی ئایندەیەکی سەقامگیر و هەبونی ئاشتی لە وڵاتەکە دا کردەوە و جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە پێویستە میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی ئەو کۆمسیۆنە هەبێت، بەڵام یەکلای نەبونەتەوە لەوەی بەگوێرەی یاسا کۆمیسیۆنەکە  دادەمەزرێت یاخود بە بڕیاری  سەرۆکی پەرلەمان دادەمەزرێت.

بەگویرەی زانیارییەکان، ڕێککەوتن کراوە کۆمیسیۆنەکە لە 45 ئەندام پێکبێت،بەمشێوەیە؛  ئاکپارتی 13، جەهەپە 7 ، دەم پارتی و مەهەپە و یەنی یۆل یەکەی 3 ئەندامییان دەبێت،   پارتەکانی دیکە یەک ئەندامییان نوێنەرایەتیی پارتەکەیان دەکات لەکۆمیسیۆنەکە دا.

 ئەرکی کۆمیسیۆنەکە بریتییە لە ئامادەکردنی زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە، ئەوەش لەرێگەی ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسا و ناردنی بۆ ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان، بەمەبەستی پەسەندکردنی، سەرۆکی پەرلەمان داوایکردوە، سەرجەم لایەنەکان ناوی ئەندامەکانیان بنێرن، پێش ئەوەی پەرلەمان بکەوێتە وەرزی پشودانەوە.



.

407 جار خوێندراوەتەوە