سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان،
جوانڕۆ محەمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی موچە خۆران لەو پەری
خراپیدایە، ئەم حکومەتە کە ماوەی یاسایی بەسەرچوە، هێشتا خەریکی کۆبونەوەیە و شاند
ناردنە، بە بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی هەبێت
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، لە
کۆنگەرەیکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند، ئەم حکومەتی هەرێمی
کوردستانە، لەگەڵ تەواو بونی ماوەی یاسایی هەستی بەرپرسیارێتیشی لەدەستداوە، هەست بە خراپی دۆخی هاوڵاتییەکانی ناکات.
جوانڕۆ محەمەد باسی دۆخی
هاوڵاتییان و موچەخۆرانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 75 رۆژ موچە
دابەشنەکراوە، دۆخی هاوڵاتییان لەو پەری خراپیدایە، بەڵام حکومەت بێ باکە و هەر
سەرقاڵی کۆبونەوە و ناردنی شاندە بە بێ ئەوەی ئەنجامی هەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا،
ئەو هۆکارانەی کە پێویست دەکات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد هێندە ئاڵۆز و ناڕون نین،
فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە و چارەسەر کردنی پرسی موچە چەند خاڵێکی سادەن و دیارن، نە پێوستی بەو هەمو وەفد ناردنەیە، نە بەو هەمو کۆبونەوە بێ ئەنجامانە.
جوانڕۆ
محەمەد وتیشی؛ پرسی موچە دەبێت لە کارە لەپێشینەکان بێت، درێژەدان بە کۆبونەوەکان
لەلایەن دەسەڵاتەوە لە خزمەتی هاوڵاتییاندا نییە و بە فیڕۆدانی کاتە و زیاتر خراپکردنی دۆخی هاوڵاتییانە.
رونیشیکردەوە لە گەڵ
فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە یەکدەگرن وەک هەستی بەرپرسیارێتی، کاری پێکەوەی
دەکەن و ڕێکاری یاسای و فشاری مەدەنی دەگرنەبەر بۆ ئەوەی حکومەت ئیدی لەوە زیاتر
کات بە فیڕۆنەدات ، هروەها جەختیشیکردەوە کە بەڵێندەدەن بە تەواوەتی پشتیوانی
هاوڵاتییان دەبن و هەمو ڕێگەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە دەگرنە بەر.
'
85 جار خوێندراوەتەوە