کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە
هەولێر، ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ ئەو
ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عێراق، هانی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە
بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە
هەواڵ:KNNC
کونسوڵخانەی ئەمەریکا
لەسەر هێرشە درۆنییەکان هاتە دەنگ و لە ڕاگەیندراوێکدا دەڵێت؛ ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە
سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی
گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسنگ لە ھەرێمی کوردستانی.
دەشڵێت؛ پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن
لە لایەنە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی
وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە
داھاتوی عێراقدا کردوە
هەروەها جەختیشیان کردوەتەوە لەوەی ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن
بۆسەر سەروەری عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی
وەبەرھێنانی دەرەکی.
کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەشکردوە ھانی حکومەتی عێراق دەدەن لێکۆڵینەوە
بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە.
81 جار خوێندراوەتەوە