ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد کە هاوسەرۆکی دوورخراوەی شارەوانیی مێردینە، رایگەیاند، سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەکەم بۆ ئەو رۆڵەی لە پرۆسەی ئاشتیدا گێڕاویانە.
وتیشی، "پرۆسەی چەکدانان مێژوویی بوو، ئەمڕۆ پێویستە سیاسەتێکی نوێ لەناو کورددا بونیات بنرێت و لەسەری بەردەوامبن".\
لەبارەی دوای پرۆسەی چەکدانان ئەحمەد تورک رایگەیاند، ''کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان پێکدەهێندرێت کە کار بۆ گفتوگۆکردن و هەوڵەکان لەسەر ماف و یەکسانیی گەلی کورد دەکرێت".
37 جار خوێندراوەتەوە