ئەمڕۆ لیژنە وزارییەكەی عێراق راپۆرتەکەی تەواو دەکات و رۆژی
سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكات، لەسەر پرسی داهاتی نەوتيى و نانەوتيی و تەوتین
رێككەوتن كراوە و تەنها لەسەر بڕی بەكارهێنانی ناوخۆی نەوت ناكۆكی ماوە.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە
بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەمڕۆ لیژنە وزارییەكەی ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەکەی
خۆی لەبارەی رەشنوسەکەی نێوان هەرێم و بەغداد تەواو دەکات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی
دەکات.
ئاماژە ەبوەکراوە، بڕیارە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران
کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی راپۆرتەکە بکرێت.
بەوتەی سەرچاوەكە، پرسی داهاتە ناوخۆییەکان و رادەستکردنی
(50%)ی هەرێم بە بەغداد رێککەوتنی لەسەر كراوە، نیمچە رێككەوتنیش لەسەر تەوتینكردن
كراوە، هەروەها رێککەوتنیش کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
تاکە خاڵی ناکۆکی ماوەتەوە بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پەیوەندی
بەو بڕەوە هەیە کە هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، حکومەتی فیدراڵی پێی
وایە (46)هەزار بەرمیلە، لەکاتێکدا کوردستان داوای (65) هەزار بەرمیل دەکات، ئەگەری
گەیشتن بە سازانیش هەیە پێش دانیشتنی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران.
131 جار خوێندراوەتەوە