بڕیارە ئەمڕۆ هەینی مەڕاسیمی چەکدادانی گروپێکی گەریلای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە بەڕێوەبچێت.
ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری پڕۆسەکە قسەی بۆ دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن کرد و دەڵێت: ماوەی پێنج رۆژە هێزێکی زۆر لە ئەشکەوتی جاسەنە جێگیرکراوە و ئەو شوێنەش بۆیە دیاریکراوە چونکە لەڕوی سروشتەوە لە قەندیل دەچێت و بڕیارە گەریلاکان بە مەڕاسیمێک لە ئەشکەوتەکە بێنە بەردەمی میوانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربو ئەو هێزە لە هەمان شوێن بە هێلیکۆپتەر بگوازرێنەوە بۆ شرناخ و دواتر بچنە تورکیاوە، بەڵام پڕۆسەکە تائێستا تاکلایەنەیە و گەریلاکان تەنها چەکەکان دادەنێن و دەگەڕێنەوە نێو ئەشکەوتەکە، بە واتایەکی دیکە ئەوەی ئێستا تەنها رادەستکردنی چەکەکانە نەک رادەستکردنی خۆیان.
سلێمانی - بڕیار نامیق
257 جار خوێندراوەتەوە