ئەمڕۆ پرۆسەی چەکدانان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 11/07/2025
کوردستان
+
-

 ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سلێمانی وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا، چەک دادەنێن، بڕیارە کاتژمێر 11ـی بەیانیی ڕێوەڕەسمەکە بە ئامادەبونی سیاسییەکانی باشور و باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ، لە پارێزگای سلێمانی، لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی عەبدوڵا ئۆجەلان مەراسیمێکی سیمبولیکی لەناوبردنی چەک لەلایەن گروپێکی گەریلاوە ئەنجام دەدرێت.

 

لە مەراسیمە سیمبولییکەکەدا وەک نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی، گرووپێکی گەریلا کە ژمارەیان نەزاندراوە، چەکەکانیان لەناودەبەن. هەروەها لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەنووسان، چاودێران، بەشداریی تێدادەکەن.

 

کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە  کە هەندێک گۆڕانکاریی لە شێوازی بەڕێوەچونی مەراسیمەکەدا کراوە، کە ڕۆژنامەنوسان ڕاستەوخۆ ناتوانن ڕووماڵی مەراسیمەکە بکەن، بەڵکو لە شوێنێکی نزیکی مەراسیمەکە لە ڕێگەی شاشەوە پاش بەڕێوەچونی مەراسیمەکە دیمەنی تۆمارکراو پێشکەش بە ڕۆژنامەنوسان دەکرێت.

 

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی سەبارەت بە رێورەسەمەکە وتی: هاوسەرۆکە گشتییەکانمان، هاووتەبێژی پیکهاتەکانمان، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرایەتی ئامادەدەبن.

عەبدوڵا ئۆجەلان  لە 27ی شووباتی 2025، بانگەوازی سەدەی بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی بڵاوکردەوە و جەختی لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و گەلانی ناوچەکە و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، هەروەها تێکۆشانی سیاسیی و دیموکراسیی و یاسایی دەستپێکرد.


 

187 جار خوێندراوەتەوە