وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی راگەیاند، سبەینێ
پڕۆسەی جەکدانانی ژمارەیک لە ئەندامانی پەکەکە بەرێوە دەچێت و وەک هەرێم پرۆسەکە
بە هی خۆیان دەزانن و دەیانەویط سەرکەوتوبێت
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە
کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، دڵشاد شەهابی وتەبێژی
سەرۆکایەتیی هەرێم، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، سبەینێ سەرەتای پڕۆسەی ئاشتی بە
چەکدانانی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێم دەستپێدەکات و هیواشی خواست پڕۆسەکە سەرکەوتوبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، گەرچی پرسەکە پەیوەستە بە ناوخۆی تورکیاوە، بەڵام
وەک هەرێم پڕۆسەی
ئاشتی بە پڕۆسەی خۆیان دەزانن و دەیانەوێت سەرکەوتوبێت.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، هەرێمی کوردستان یەکێکە لە زیاندمەندەکانی شەڕی نێوان تورکیا و
پەکەکە، بە کۆتایی هاتنی شەڕەکەش ئەوان گرنگی تەواو دەدەن بەو ناوچانەی زیاندمەندی شەڕ
بون.
ئەمە لەکاتێكدایە هەر ئەمڕۆ شاندێکی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد
تورک گەشتنە هەولێر و بڕیار وایە سبەینێ بەشداری بکەن لە پڕۆسەی چەکدانانی ژمارەیەک
لە ئەندامانی پەکەکە، کە پڕۆسەکە بە هەنگاوی یەکەمی چەکدانانی پەکەکە دادەنرێت و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێنیش، کاتی بەڕێوەچونی پرۆسەکەی زانیوە لە سەرچاوەیەکەوە، کە سبەینێ پێشنیوەرۆ و لە بناری قەندیل پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت و بە گوێرەی سەرچاوەکە ژمارەی ئەو ئەندامانی پەکەکە کە چەکدادەنێن لە نێوان 30 بۆ 45 کەسدایە.
146 جار خوێندراوەتەوە