بەسەرۆکایەتی ئەحمەد تورک، شاندێکی دەم پارتی گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
لەلایەن سەرۆکایەتی دیوانی هەرێم، فەوزی هەریری، پێشوازی لە ساندیكی دەم
پارتی کرا، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی چەکدانانی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە،
کە سبەینێ بەڕێوە دەچێت، هاتونەتە هەولێر.
پرۆسەی چەکدانانی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە، درێژکراوەی
جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتییە لە تورکیا و وەک نیاز پاکییەک ئەنجامدەدرێت.
لای خۆیانەوە، کۆما جڤاكین
کوردستان(کەجەکە) لە ڕایگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، پابەندی ئەوەن کە عەبدوڵا
ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوای دەکات و جەختیشیان کردەوە کە پرۆسەی ئاشتی تورکیا، تاکلایەنە پێش ناکەوێت.
ئەمە لەکاتیكدایە، دوێنی چوارشەممە، ئۆجەلان دوای 26 ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و
رایگەیاند؛ پێداگرم لهسەر بانگهوازییه
مێژوییهكهی 27ـی شوباتی 2025 بۆ ئاشتی و دیموكراتی، هەروەها دهبێت ئهم دۆخهی
ئێستاكه وهكو ئهنجامێكی به بایهخ و مێژویی پهسهند بكرێت.
ئۆجەلان جەختی لە چەکدانانی پەکەکە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا پەکەکە
کاتێک دروست بوە، نکوڵی لە بونی کورد دەکرا، ئێستا هەموان دان بە بونی کورددا
دەنێن و ئیدی خەباتی چەکداری کۆتایی هاتوە.
149 جار خوێندراوەتەوە