تا کۆتایی ساڵی 2026 زیاتر لە 7000 مۆلیدهی گەڕەکەکان دەکوژێنرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 10/07/2025
کوردستان
+
-

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ 450 هەزار هاوبەشی ماڵان و 90 هەزار هاوبەشی بازرگانی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندن و زیاتر لە 2100 مۆلیده‌ هەڵگیراون. 

 

 

هەواڵ:KNNC


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ته‌مموزی 2025، وەزارەتی کارەبای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی كاره‌با بەسەرکەوتوویی توانی لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنێتە 450 هەزار هاوبەشی ماڵان و 90 هەزار هاوبەشی بازرگانی، بەمەش 2,000,000 ملیۆن هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەندبوونە کە تا ئێستا نزیکەی لە (30%)ی پڕۆژەکە، جێبەجێ کراوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، زیاتر لە 2100 مۆلیده‌ هەڵگیراون و تاکوو کۆتایی ساڵی 2026 زیاتر لە 7000 مۆلیده‌ی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێنرێتەوە.
بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026، هەموو کوردستان بگرێتەوە.

122 جار خوێندراوەتەوە