پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 10/07/2025
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشوهەوا ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێکی گەرم ڕو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەممەد کەمال، شارەزای کەشوهەوا ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم و شێداری زەریایی هندی پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی، بە چەند قۆناغێک پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوش گەرمترین کاتەکانی ڕۆژ بێت، بە جۆرێک لە گەرمیان پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما 49 بۆ 50 پلە سلیزی بەرز بێتەوە، ئەمەش دووەمین شەپۆلی گەرمی چالاکە لەماوەی دەستپێکی وەرزی هاوین بگاتە ناوچەکانمان.


وتیشی: ئەم هەوا گەرمە شێدارە بۆماوەی هەفتەیەک یان زیاتر لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەرێژەیەکی کەم، بەڵام دووبارە لەنێوان 21 بۆ 22 مانگ هەڵکشانی پلەی گەرما دەست پێ دەکاتەوە.


زۆربەی کاتەکان خێرایی با چالاکە بەڕێژەی 23کم لە کاتژمێرێکدا ئەگەری گڕەبای هەیە.

پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان؛
هەولێر: 48
سلێمانی: 44
کەرکووک: 49
هەڵەبجە: 45
دهۆک: 46
سۆران: 41
گەرمیان: 49-50
ڕاپەڕین: 45

736 جار خوێندراوەتەوە