جارێکیتر نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
05:29 - 03/07/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخى هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینێکى کەمیان تۆمار کردوە.

ئابوری:KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 68 دۆلار و 89 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 25 سەنت دابەزیوە.

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 67 دۆلار 20سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 24 سەنت دابەزیوە.

42 جار خوێندراوەتەوە