لەسەر پرسی ناوچە سنورییەکان، فەرماندەی هێزە سنورییەکان و وەزیری ناوخۆی هەرێم لە هەولێر کۆبونەوە و باس لە پەیوەندی نێوانیان و ئاسایشی کەرتی سنوری و بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی
بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگ و هەڕەشە سنورەکان کرا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە،
لیوا محەمەد عەبدولوەهاب سەکر، فەرماندەی هێزە سنورییەکان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری
ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر کۆبونەوە و باسیان لە بەرزکردنەوەی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی
کرد.
فەرماندەیی هێزە سنورییەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە،"لە
چوارچێوەی پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنی، فەرماندەی هێزەکانی سنوور، لیوا محەمەد
عەبدولوەهاب سوكهر ، سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لە هەولێر
کرد، لەوێ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێم، ڕێبەر ئەحمەد کۆبوەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،
"لە کۆبونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی فراوانکردنی هەماهەنگی و کردەوەی هاوبەشی
نێوان فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کرا، بەتایبەتی
سەبارەت بە ئاسایشی کەرتی سنووری لە چوارچێوەی کەرتی سنووری هەرێم و بەهێزکردنی ڕێوشوێنە
ئەمنییەکانی هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و هەڕەشە سنوربەزێنەکان".
ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە، رۆژی 12ـی ئایاری
2025 پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) كە ئەنجامی کۆنگرەی (12)ـهەمینی حزبەکەی
بڵاوکردەوە و بڕیاری چەکدانانی دا، لەو کاتەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە سوپای عێراق بە
هاوبەشی حکومەتی هەرێم شوێن چەکدارانی پەکەکە لە قەندیل بگرنەوە.
108 جار خوێندراوەتەوە