عێراق لە تارانەوە بە دواداچون بۆ ونبوانی هەڵەبجە دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:27 - 27/05/2025
کوردستان
+
-


وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ونبوانی هەڵەبجە، شاندێکیان ناردوەتە تاران و بۆ ئەو کارەشیان  هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ سێ شەممە، لە بەغدادەوە وەزیری دەرەوەی عێراق،  فوئاد حوسێن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەدواداچون بۆ ونبوانی هەڵەبجە دەکەن و  بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی جدیان ناوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، وەک حکومەتی عێراق، شاندێکیان ناردوەتە ئێران بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە بێسەروشوێن بون، ئاماژەی بەوەشداوە بۆ ئەو کارەیان هەماهەنگییان لەگەڵ بەرپرسانی تاران هەیە و هەمو هەوڵێکی خۆیان دەدەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، زیاتر لە 200 منداڵی هەڵەبجە ون بون و  تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی کەمیان دۆزراونەتەوە و  سەرەرای کەمتەرخەمییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و و بەغداد، بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی ئەوانە دیکە بەردەوامە کە تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.


118 جار خوێندراوەتەوە