وەزارەتی تەندروستی
سعودیە رایگەیاند، ئەو حاجییانەی تەندروستییان باش نییە هەستەوەری زیرەکیان
پێوەدەبەسترێت، دەشڵێت: سێ نەخۆشخانەی مەیدانییان بۆ بەشدارانی حەجی ئەمساڵ
ئامادەکردوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعودیە رایگەیاند، تا ئێستا یەک ملیۆن و 102
هەزار و 496 کەس لە دەرەوەی سعودییە بەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی و دەریاییەوە بۆ
بەشداری لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ رویان لە وڵاتەکە کردوە.
دەشڵێت: ئاسانکاری تەواو بۆ زیارەتکاران دەکەن.
هاوکات، فەهد جەلاجل،
وەزیری تەندروستی سعودیە وتی: هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە لە نێو بەشدارانی حەجی
ئەمساڵ تۆمارنەکراوە، کە کاریگەری هەبێت لە ئەنجامدانی مەراسیمی حەج.
وتیشی: 11 هێلیکۆپتەری
فریاگوزاری، 900 ئۆتۆمبێل و 71 خاڵی پزیشکی لە مەککە دابینکراون، هەروەها سێ نەخۆشخانەی
مەیدانی کە زیاتر لە هەزار و 200 قەرەوێڵەیان تێدایە، بەهاوکاری وەزارەتەکانی
بەرگری و ناوخۆ و پاسەوانی نیشتیمانی بەڕێوەدەبرێن.
وەزیری تەندروستی
سعودیە وتیشی: ئەو حاجییانەی بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، هەستەوەری زیرەکیان
پێوەدەبەسترێت، کە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە گەورەترین نەخۆشخانە لەسەر ئاستی
جیهان.
141 جار خوێندراوەتەوە