محەمەد باقر قالیباف بو شەشەمین ساڵ لەسەر
یەک بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران جاریکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمانی
ئێران هەڵبژێرایەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی
هەواڵی تەسنیمی ئێران، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی دوەمی خولی 12ی
پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچو، محەممەد باقر قالیباف جارێکی دیکە بوەوە
بە سەرۆکی پەرلەمان.
قاڵیباف، 219 دەنگی لە کۆی 272
دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە، بەوەش وەک سەرۆکی پەرلەمان مایەوە.
هاوکات ئەحمەد راستینە، کاندیدێکی
دیکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بو، 36 دەنگی بەدەست هێنا و 17 دەنگیش پوچەڵ
بو، بەمەش محەمەد باقر قالیباف بۆ شەشەمین ساڵی لەسەر یەک وەک
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دیاریکرایەوە.
پەرلەمانی ئێران 290
کورسی هەیە و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی 12 کەسن لەوانەش سەرۆکی پەرلەمان،
دو جێگری سەرۆکی پەرلەمان، شەش سکرتێری پەرلەمان و دو چاودێر کە بۆ
ماوەی ساڵێک هەڵدەبژێردرێن.
61 جار خوێندراوەتەوە