سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی
تورکیا داوای کرد، بۆ سارێژکردنی برینە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەجێ هەنگاوی
یاسایی بنرێت، جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت بە تەواوەتی چاو بە سیستەمی
دادوەرییدا بخشێنرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
گوڵستان کیلیچ کۆچیغیت لە وتارێکدا لە پەرلەمانی
تورکیا ڕایگەیاند: سەرەرای بانگەوازەکەی ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بەڵام
تا ئێستا پەرلەمان هەنگاوێکی یاسایی لەو بارەیەوە نەناوە.
وتیشی: کاتێک باسی ئایندەی دیموکراتی تورکیا
دەکەین، دەبێت هەنگاو بنرێت بۆ ئەوەی ستەمەکان کۆتایی بێت و بەتەواوەتی
چاو بە سیستەمی دادوەرییدا بخشێنرێتەوە و برینە کۆمەڵایەتییەکان سارێژ بکرێن.
گوڵستان کیلیچ تیشکی خستەسەر، بانگەوازەکەی
باخچەلی بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان، ڕایگەیاند، پێویستە ئەم کۆمیسیۆنە لەنێو
پەرلەمان پێکبهێنرێت، و دەبێت هەموو ئەم گفتوگۆیانە لەبەرچاوی کۆمەڵگە بەڕێوەبچن
و پەرلەمان دەسپێشخەریی بکات و ئۆپۆزیسیۆنیش ببێتە بەشێک لەم دەسپێشخەرییانە.
137 جار خوێندراوەتەوە