پۆلیسی لیڤەرپوول ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردوە بە ناو هاندەرانی
لیڤەرپۆڵدا، کە ئاهەنگیان دەگێڕا بەبۆنەی بەدەستهێنانی
نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی دەستگیرا
کراوە و بەهۆپیەوە 17 کەس بریندار بون.
هەواڵ:KNNC
ئێوارەی ئەمرۆ دوو شەممە، لە کات ئاهەنگێڕانیان
بە بۆنە بە دەستهێنانی نازناوی ئەمساڵی خولی نایابی وڵاتەکەیان ژمارەیەک هاندەری لیڤەرپوڵ، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات
بەناویاندا و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 17 کەس بریندار بون.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوبوەتەوە، دوای
روداوەکەش دەستبەجێ کەسەکە لەلایەن هاندەرانەوە لە شوێن روداوەکە دەستیگر دەکرێت و
دواتر ڕادەستی پۆلیسی شارەکەی دەکەن.
پۆلیشی شارەکەش ئاشکرای کردوە تۆمەتبارەکە پیاوێکی تەمەن 53 ساڵە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی کەسەکەوە
ئاشکرا نەکراوە.
122 جار خوێندراوەتەوە