ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەو گرێبەستانەی حکومەتی
هەرێم کردویەتی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان سکاڵای تۆمار کردوە و جەختیش لەوەدەکاتەوە گرێبەسەتکان دەبنە ڕێگرییەکی دیکەی یاسایی بۆ هەناردەنەکردەنەوەی نەوتی هەرێم.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز
لە سەر زاری سێ سەرچاوەوە بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەو
گرێبەستانەی هەرێم لە بواری وزەدا کردونی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان سکاڵای
تۆمار کردوە و سەرچاوەکان رایانگەیاندوە، ئەم گرێبەساتنە دەبنە ڕێگڕییەکی دیکەی دەستپێنەکردنەوەی
ناردنی نەوتی هەرێم بۆ جیهان.
هەفتەی
رابرود، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو
ڕێککەوتنی وزەی کرد بە بەهای زیاتر لە 110
ملیار دۆلار لە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی HKN Energy و Western
Zagros دا.
دوای
گرێبەستەکانیش بەغدا ڕایگەیاند، پەیوەندی ڕاستەوخۆی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم بەبێ
بەشداریکردنی حکومەتی فیدراڵی پێشێلکردنی دەستورە و گرێبەستەکانی بە "پووچەڵ " ناوبرد.
لای خۆشیەوە وەزارەتی
سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان وەک
قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا کە بەڕونی ماف و
تایبەتمەندییەکانی هەرێمی دەستنیشانکردوە جەخت لە هەمو ماف و دەسەڵاتە
دەستورییەکانی خۆیان دەکەنەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
ئەو دوڕێککەوتننامەی وەزارەتی سامانە سورشتییەكانی هەرێم لەگەڵ هەردو کۆمپانیای
ئەمەریکی(HKN) و (WesternZagros) ئەنجامی داون، گرێبەستی نوێ نین، بەڵکو پێش
چەندین ساڵە كراون و دادگاکانی عێراقیش بەیاسایی ناساندونی و هیچ کێشەیەکیان نییە.
کێشە و ململانێکانی نیوان بەغداد و هەولێر بەردەوامە و
دوای ئەوەی لە 25ی ئازاری 2023وە هەنردەکردنی نەوتی هەرێم راگیراوە و تا ئێستا
دەستی پێنەکردەوەتەوە سەرەڕای فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر عێراق، شارەزایان پێیان وایە ئەم دو گرێبەستە نوێیەش هێندەی
دیکە کێشەکان قوڵ دەکاتەوە
459 جار خوێندراوەتەوە