گەڕی پێنجەمی
دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەنێوەندگیری عومان لە ئیتاڵیا
دەستی پێكردوە، بەپێی زانیارییەكان دەستپێكی گفتوگۆكانیان لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم
بوە.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی ئێران
ئاژەیان بۆ ئەوەكردوە، شاندنی تاران بەسەرۆكایەتی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران و شاندەكەی ئەمەریكا بەسەرۆكایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی، گەیشتونەتە باڵیۆزخانەی عومان لە رۆمای رۆمای
پایتەختی ئیتاڵیا.
شاندی یاوەری
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ماجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری کاروباری سیاسی، کازم غەریبابادی، جێگری وەزیری کاروباری یاسایی
و نێودەوڵەتی، ئیسماعیل باقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و چەند دیپلۆماتکارێکی دیکەی
ئەو وڵاتە پێكهاتبون.
میدیاكانی جیهان
بڵاویانكردەوە، شاندەكەی ئێران بەپێچەوانەی گەڕەكانی پێشوی دانوستانی نێوان تاران
و واشنتۆن، وەفدی تەکنیکی لەخۆ نەگرتبو، بەڵکو شاندەكە بەتەواوی سیاسی بوە، ئەمەش
ئەوە دەردەخات کە هێڵەكانی گفتوگۆكان زیاتر سیاسیی دەبن و مەرجە سەرەكییەكانی
هەردو وڵات ئەم خولە تێناپەڕێنن.
ئاماژەیان بۆ
ئەوەشكردوە، شاندی ئێران لەڕوی سیاسییەوە دانوستان دەکات، گفتوگۆی سەرەكی ئەم گەڕی
دانوستانە لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێت كە ئێران باسكردنی بەهێڵێ سور دەزانێت و
پێشتریش وەزیری دەرەوە رایگەیاندبو، ئەگەر واشنتۆن رێگری لە پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەكەی
بكات، كەواتە رێككەوتن ئەنجام ناردێت.
137 جار خوێندراوەتەوە