نرخى جۆرەکانی نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو
جۆرەکەی نەوت دابەزیوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، نرخى
بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (07) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا
مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بەنرخی دوێنێ پێنجشەممە (37) سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (60) دۆلار (81) سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی
پێوەدەکرێت، بەهەمان شێوە بەراورد بەنرخی دوێنی (39) سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.
205 جار خوێندراوەتەوە