پەکەکە: ئەنجامەکانی کۆنگرە لە نزیکترین کاتدا بڵاودەکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
01:28 - 09/05/2025
کوردستان
+
-

پارتی كرێكارانی كوردستان كۆنگرەی (12)ـەمییان بەستوە و دواتر و لە كاتێكی نزیكدا ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکاتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی، میدیای پەكەكە رایگەیاند: لە رۆژانی (5 بۆ 7ـی ئایاری 2025) لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا (هەرێمی كوردستان) بەشێوەیەكی سەركەوتوانە كۆنگرەی (12)ـەمی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)ـیان بەستوە.


ئەوەشیخستوەتەڕو، ئەنجامەکانی کۆنگرەی (12)ـەمین و بڕیارە وەرگیراوەکان و بەڵگە و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە کۆنگرەکە لە کاتێکی نزیکدا بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکرێنەوە.


پێشتر و لەكاتی سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆلای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە 27ـی شوباتی ئەمساڵ، داوایكردبو كە؛ پارتی كرێكارانی كوردستان كۆنگرەی خۆی ببەستێت و تیایدا بڕیای هەڵوەشاندنەوەی خۆی بدات، هاوكات داوایكردبو كە چەكەكانیشتان دابنێن.

142 جار خوێندراوەتەوە