دەمپارتی: هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بڕیارێكی مێژوییە

KNN : Kurdish News Network
01:04 - 09/05/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی دەمپارتی رایدەگەیەنێت: بەستنی كۆنگرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بڕیارێكی مێژوییە و ئەوەی دەیكەن بۆ پاراستنی داهاتوی توركیاییە بۆیە دەبێت هەمو لایەك بەرپرسیارێتی لەئەسۆ بگرن.


هەواڵ: (KNNC)


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی)  رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هەواڵی بەستی كۆنگرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی رابگەیەنێت، چونكە ئەوە بڕیارێكی مێژوییە.


وتیشی: كاتی ئەوە هاتوە كە لەبری چەك وشەكان قسە بكەن، لە ئەو كاتەشدا بەرپرسیارێتی گەورە دەكەوێتە سەرشانی ئەنجامدانی گفتوگۆ و جێبەجێ كردنی سیاسەتی دروست.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەن پاراستنی داهاتوی تورکیایە، ئەگەر پەكەكە بەستنی  كۆنگرەكەی بۆ هەڵوەشاندنەوە رابگەیەنێت، هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام ئەوەی گرنگترە هەنگاوەكانی دواتر بۆ پرۆسەی ئاشتی، بۆیە دەبێت هەمو كەسێك بە ئازایەتییەوە بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت.

84 جار خوێندراوەتەوە