لە پاش 16ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ یەکەمین جار لایەنە
کوردستانییەکانی دوزخورماتو کۆبونەوە، باژێڕوانی دوزخورماتوی بزوتنەوەی گۆڕانیش
دەڵێت: لەسەر دەستپێشخەریی گۆڕان بوە لەبارەی بە یەکلیستی بەشداریکردنی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق بوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکانی دوزخورماتو لە
بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزاکە کۆبونەوە و شاڵاو داودی باژێڕوانی دوزخورماتوی
بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: کۆبونەوەکە لەسەر پێشنیاری بزوتنەوەی گۆڕان بوە و لەپێناو
یەکڕیزیی ماڵی کورد لەو ناوچانە بۆ هەڵبژاردنەکان.
ئامانج لە کۆبونەوەکە، بەشداریکردنی لایەنەی کوردییەکانە لە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراقدا.
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا، پێکەوە
تاوتوێی چۆنییەتی بەشداریکردنی پێکەوەیی بو لەچوارچێوەی لیستێکدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق کە لە شەش مانگی داهاتودا بەڕێوەەچێت و دەیانەوێت بە کاندیدێکی ژن و کاندیدێکی
پیاو بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
لەپاش ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە یەکەمین
جارە سەرجەم لایەنە کوردییەکانی دوزخورماتو پێکەوە کۆببنەوە و تاوتوێی پرسەکانی پەیوەست
بە ناوچەکە بکەن...
164 جار خوێندراوەتەوە