ئەنجومەنی وەزیران باسی موچه‌ و کارەبا دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 07/05/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکان، پرسی موچە و کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت.


هەواڵ:KNNC

 

کۆبونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت:


1-گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنوسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پـڕۆژەی ڕونـاکی و دەستەبەرکردنیکارەبای (24) کاتژمێری و کەمکــردنەوەی تێچــوی بەکارهێنــان.


2-بەدواداچونی خەرجكردنی موچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.


3-ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجـومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەی وردبینی هەردو دیـوانی چـاودێری دارایـی فیـدراڵ و هەرێمـی کوردسـتان.

201 جار خوێندراوەتەوە