سەرۆكی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت: رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و دیمەشق زۆر گرنگە و هیوا خوازە جێبەجێ بكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەی لەگەڵ ئەحمەد
شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەر لە سوریا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا
رایگەیاند: بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی لە سوریا، رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای
دیموكرات (هەسەدە) و دیمەشق زۆر گرنگە و هیوا خوازە جێبەجێ بكرێت، بۆیە ئایندەیەکیان بۆ سوریا دەوێت، كە مافی هەمو پێکهاتەکان
لەبەرچاو بگرێت.
وتیشی: پێشنیازم بۆ سەرۆكی سوریا كردوە بۆ روبەڕوبەڕوبونەوەی
داعش، كار لەگەڵ هەسەدە بكەن.
راشیگەیاندوە: بۆ هاوكاریكردنی سوریا پێویستە ئەمەریکا سەرەتا
بیر لە هەڵگرتنی سزاکان بکاتەوە، هەروەها کشانەوەی هێزەکانی لە ئەو وڵاتە دوابخات.
لای خۆشیەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی راگوزەری سوریا
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەڕیگەی وڵاتانەوە فشار دەخەنە سەر ئیسرائیل هێرشەكانیان بۆ
سەر سوریا رابگرن و بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەش، پەیوەندی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ
ئیسرائیل هەیە.
125 جار خوێندراوەتەوە