د.جەمال كۆچە هۆکارەکانی نەناردی موچە لەلایەن
بەغدادەوە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت دەسەڵاتی تەواوەتی لای سودانییە و ئەگەر ئەو بڕیاری ناردنی موچە بدات تەیف سامی
ناتوانێت پارە نەنێرێت.
هەواڵ:KNNC
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی نوێنەرانی عێراق لە
میانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی رۆژەفی کەی
ئێن ئێن کە کاتژمێر 10:00ی شەو پەخشدەکرێت، لەسەر پرسەکانی موچە، تەوتین و
پلەبەرزکردنەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ دەبێت حكومەتی هەرێم هەمو بیانوەكانی بەغداد ببڕێت بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا موچە لە بەغدادەوە بنێردرێت.
ناوبراو چوار کێشەی سەرەکی وەک بەربەستی سەرەکی لە بەردەم ناردنی موچەی
موچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە خستوەتەڕو، کە ئەوانیش رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ، جێبەجێنەکردنی تەوتین و بونی کێشە لە
لیستی موچەخۆرانی هەرێم و کەمی پارەی نەختینە لە عێراقدا هۆکاری سەرەکی نەناردنی
موچەن.
لەبارەی بڕینی 100 هەزاری بەشێک لە
خانەنشینانەوە، کە حکومەتی هەرێم دەڵێت لای بەغدادە، د.جەمال كۆچەر ئاماژەی بەوەکردوە، وەزیری دارایی عێراق پێیوتون؛ یەك دیناری لە خانەنشینانی هەرێم
نەبڕیوە و چاوەڕێی 100 هەزار دینارەکە لە بەغداد نەکەن.
وەزیری دارایی وتوشیەتی؛ ئەو پرسە پەیوەستە
بە ناوخۆی هەرێمەوە و هیچ بڕە پارەیەکی
خانەنشینانی هەرێم لای بەغداد نییە .
د، جەمال کۆچەر باسی لەوەشکردوە، یەکێكی دیکە لە کێشەکان کە بەردەوامی هەیە جێبەجێنەکردنی
تەوتینە لەلایەن هەرێمەوە و پرسی هەژماری من تا ئێستا یەکلای نەکراوەتەوە.
ئەندامەکەی نوێنەران باسی لەوە کردوە، کە وەزیری
دارایی عێراق رایگەیاندوە، هەژماری من بەشێكە لە تەوتین، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم
هەژماری من ڕادەستی بەغداد بکات، ئاماژەی بەوەشکردوە تەیف سامی جەختی لەوە کردوەتەوە کە دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئەو پارەیەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت لەڕێی هەژماری منەوە بگاتە دەست موچەخۆران.
لەبارەی پلەبەرزکردنەوەشەوە، ئەوەی خستوەتەڕو، لە ئێستادا لە عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن فەرمانبەری پلەبەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە، دڵنیایشیداوە ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان پلەبەرزكردنەوە دەستپێناكاتەوە.
1169 جار خوێندراوەتەوە