ئەمڕۆ یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقائعی عێراق بڵاوکرایەوە
و یاساکە بە فەرمی جێبەجێدەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقائعی عێراق
بڵاوکرایەوە و بەفەرمی بوە 19ـهەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی
کوردستان.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، نوسراوە یاساییەکە دەنێردرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی
کۆمار و پەرلەمان بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی مەرسومی کۆماری بۆ دەربکرێت، دواتر جارێکی
دیکە مەرسومەکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەکرێتەوە.
راشیگەیاند، چاوەڕوان ناکرێت هیچ تانەیەکی یاسایی کاریگەری لەسەر
بەپارێزگابونی هەڵەبجە هەبێت.
65 جار خوێندراوەتەوە