سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، سەپاندنی باجی 100% لەسەر هەمو ئەو فیلمانەی لە دەرەوەی ئەمەریکا بەرهەم
دەهێنرێن، راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمەریکا رایگەیاند،ئەو فیلمانەی لەدەرەوەی ئەمەریکا بەرهەمدەهێنرێن هەڕەشەن بۆسەر
ئاسایشی نەتەوەیی.
وتیشی: دەسەڵاتی داوە
بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، وەک وەزارەتی بازرگانی، دەستبەجێ دەستبکەن بە
پرۆسەی سەپاندنی باجی 100% لەسەر هەمو ئەو فیلمانەی لە دەرەوەی وڵات بەرهەمدەهێنرێن
و دواتر دەنێردرێت بۆ ئەمریکا.
ترەمپ، دەیەوێت جارێکی دیکە فیلم لە ئەمەریکا بەرهەمبهێنرێت.
تا ئێستا رون نییە کە
ئایا ئەو باجانە بۆ ئەو فیلمانە دەگونجێت کە لەسەر پلاتفۆرمی ستریمینگ و لە سینەماکان
نمایش دەکرێن، یان بە پشتبەستن بە تێچوی بەرهەمهێنان یان داهاتی بۆکس ئۆفیسەکان حیسابی
بۆ دەکرێت، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.
83 جار خوێندراوەتەوە