دوای زیاتر لە مانگێك لە سوتانی بازاڕی دارەسوتاوەکە
لە شاری سلێمانی، کارەکانی دوبارە دیزاینکردنەوە و دروستکردنی بازاڕەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە
بەم نزیکانە قۆناغی دوەمی قەرەبوکردنەوەی کاسبکاران دەستپێبکات.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری KNN لە سلێمانی ڕایگەیاند: دوای زیاتر لە
مانگێك لە سوتانی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی، قۆناغی دوەمی قەرەبوکردنەوە و دوبارە دیزاینکردنەوەی بازاڕەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: بڕیارە بەم نزیکانە قۆناغی
دوەمی قەرەبوکردنەوەی کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکە دەست پێبکات، کە ژمارەی
دوکانە سوتاوەکان 120 دوکانە.
ئەوەشی خستوەتەڕو: شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتی
دیزاین کردن و دروست کردنەوەی بازاڕەکە دەکات.
هاوکات، کاسبکارێكی بازاڕەکە کە دوکانەکەی
سوتاوە بە کەی ئێن ئێنـی وت: سوتانی بازاڕەکە جگە لە زیانگەیاندن بە خاوەن دوکانەکان،
زیانیشی بە شاگردەکان گەیاندوە کە ئێستا بێکاربون.
239 جار خوێندراوەتەوە