كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی
نێودەوڵەتی بەخشیوە بە بەشی هەناوی مێشك و دەمار
لە نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم
سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی تەندروستی
سلێمانی، بۆجاری دوەم نەخۆشخانەی شار
خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە و وەک یەکەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق بەبۆنەی ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر
دەكرێت بۆ ئەو خەڵاتە دەستنیشان کراوە.
سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار
لەنەخۆشخانەی شار، دکتۆر زانا عەبدولڕەحمان ڕایگەیاندوە؛ خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی
نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە
خەڵاتی ساڵی ڕابردو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە ؛ ئەو
خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتوە و دەرخەری ئەوەیە بەشی
هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی
مێشكە لە تەواوی عێراقدا.
378 جار خوێندراوەتەوە