وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مەرجەكانی
واشنتۆن بۆ رێككەوتن لەگەڵ تاران ئاشكرا دەكات و دەشڵێت: پێویستە لەسەر ئێران رێگە
بە پشكنەرە ئەمەریكییەكان بدات سەردانی شوێنەكان و دامەزراوە سەربازییەكان بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت رایگەیاند: بەهۆی دواخستنی گەڕی
نوێی دانوستانەكان و بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران لەسەر بەرنامە
ئەتۆمییەكەی، پێویستە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی موشەکی دورمەودا
هەڵبگرێت، دەشڵێت: یەكێكی دیكە لە مەرجەكان دەبێت ئێران هاوكاریكردنی تیرۆریستان ببڕێت،
هەروەها، واز لە یارمەتیدانی حوسییەکانی یەمەن بهێنێت.
وتیشی: بۆ درێژە دان بەبەرنامە
ئەتۆمییە ئاشیخوازەكەی، پێویستە ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو لە دەرەوە هاوردە بكات،
نەك بەویستی خۆی پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێت بە بەرزترین ئاست.
رونیكردوە، ئەگەر ئێران توانای
پیتاندنی یۆرنیۆمی (3.67) بێت، بەچەند هەفتەیەكی كەم دەتوانێت بگات بە (20) پاشان
(60 و 80 و 90) دواتریش دەتوانێت چەكی ئەتۆی بەرهەم بهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، پێویستە لەسەر ئێران رێگە بدات كە پشكنەرە ئەمەریكییەكان بەشداری لە سەردان
و پشكنیینەكاندا بكەن، پشكنەرەكانیش پێویستان بەوەیە كە دەستیان بگات بەهەمو
شوێنەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران و دامەزراوە سەربازیەكان.
1126 جار خوێندراوەتەوە