سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی... ئەمەریكا مەرجێكی نوێ بۆ ئێران دادەنێت

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 02/05/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشكرایدەكات: واشنتۆن هەوڵدەدات پشكنەرانی تایبەت بە بەرنامە و دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران بەدەسەڵاتی تەواوە رەوانەی ئێران بكات، هاوكات سەردانی شوێنە سەربازیەكان بكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)


مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا فۆکس نیوزی رایگەیاند: واشنتۆن هەوڵدەدات پشكنەرانی تایبەت بە بەرنامە و دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران بەدەسەڵاتی تەواوە رەوانەی ئێران بكات، هاوكات سەردانی شوێنە سەربازیەكان بكەن.

 

وتیشی: لەداهاتوشدا هەر رێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بكات، پێویستە ئەم بڕگەیە لەخۆ بگرێت كە ئەوەش بۆ دڵنیابونەوەیە لەوەی ئێران چەکی ئەتۆم دروست نەکات.

 

جەختیشیكردەوە، پێویستە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەستی بەهەمو شوێن و دامەزراوە  ئەتۆمییەكانی ئێران بكات تەنانەت بە ئەو ناوچە سەربازییانەی كە لە رێككەوتنی ەساڵی (2015) بەخشراون.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛ یەکێک لە شکستەکانی رێککەوتنەکەی باراک ئۆباما،  سەرۆکی پێشوی ئەمەریكا، بێتوانایی پشکنەرەکان بو لە پشکنینی شوێنە سەربازییەکان، كە ئەوە شوێنی  دروستکردنی بۆمبەکەیە، واشنتۆن دەزانێت کە تاران لەرابردودا بەرنامەیەکی نهێنی هەبوە کە تا ئێستا  ئاشکرای نەکردوە.

953 جار خوێندراوەتەوە