سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان، شێخ نیاز راغب نەقشبەندی رایگەیاند؛ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ئەمساڵدا، زیاتر لە پێنج هەزار زیارەتكار سەردانی سعودییە دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان، شێخ نیاز راغب نەقشبەندی رایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ئەمساڵ پێنج هەزار و (190) زیارەتكار لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی سعودییە دەكەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم كاروانی زیارەتكاران بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون.
بەهۆی ئەو رێكارە توندانەی عەرەبستانی سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ گرتوەیەتەبەر، پێناچێت لە ئێستادا هیچ هاوڵاتییەكی هەرێم توانیبێتی بەڤیزای حەج یان عومرە سەردانی ئەو وڵاتەی كردبێت.
سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، داوایان كردوە كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە سعودییە خۆیان نەشارنەوە، چونكە لە كاتی دەستگیركردنیاندا روبەڕوی سزای ماددی دەكرێنەوە كە بڕەكەی (20) هەزار ریاڵی سعودییە.
31 جار خوێندراوەتەوە