لە شارباژێڕ پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا و 14 قوتابی بریندار بون

KNN : Kurdish News Network
05:38 - 30/04/2025
کوردستان
+
-



لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک سەیرانگەی کونە ماسی لە شارباژێڕ پاسێکی خویندکاران دەکەوێتە سەرلاو  بەهۆیەوە 14 قوتابی بریندار بون، بە گوێرەی زانیارییەکان برینی سەرجەمیان سوکە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.


هەواڵ:KNNC


سامان نادر  بەرێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، پاسێکی قوتابییان لە نزیک سەیرانگەی کونەماسی توشی روداوی هاتوچۆ بوە، بەهۆیەوە 14 قوتابی بریندار بون.

 

ناوبراو وتوشیەتی قوتابییەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار و برینی سەرجەمیان سوکە و چارەسەری پێویستیشیان بۆ کراوە.



پاسەکە بە دیاری کراوی لەنزیک  گوندی کارێزە لە کونە ماسی وەرگەڕاوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، قوتابییەکان، قوتابی خوێندنگەی برایەتین  لە سلێمانی و بۆ گەشتی ساڵانە ڕویان لەناوچەکە کردوە.


بڕیار نامیق - سلێمانی

44 جار خوێندراوەتەوە