كەشناسی هەرێم: کەشوهەوای سبەینێ سەقامگیر نییە

KNN : Kurdish News Network
01:14 - 01/05/2025
کوردستان
+
-

كەشوهەوای سبەینێ ناسەقامگیرە، لەگەڵ پێشبینی بارانی پچڕ رەشەبایەكی بەهێز كە تۆز و خۆڵی لەگەڵدا رو لە هەرێم دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی، کەشوهەوای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەگشتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقامگیر دەبێت،  پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەبروسکە و  رەشەبایەكی بەهێز كە تۆز و خۆڵی لەگەڵدا دەبێت.

 

دەشڵێت: خێرایی "با" لەکاتەکانی بەیانیدا لەسەرخۆ - مام ناوەند لەنێوان (10 بۆ 20) کم/ک دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی نیوەرۆ و دوایی نیوەڕۆدا؛ خیرایی "با" بەهێز دەبێت بەجۆرێك لە هەندی کاتدا بۆ سەروی (50) کم/ک بەرز دەبێتەوە، دواتریش و لە کاتەکانی ئیوارە ئاسایی دەبێتەوە.

 

سەبارەت بە ئاڕاستەی با، كەشناسی رایگەیاندوە: ئاڕاستەی با لە باکوری خۆرهەڵات و لەكاتی بەهێز بونیشیدا بۆ باشوری خۆرهەڵات دەگۆرێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە دەگەڕێتەوە بۆ بای باکوری خۆرئاوا، مەودای بینینیش لەنێوان (7 بۆ 8) كم دەبێت، بەڵام لە ئەو شوێنانەی رەشەبا و دابارین روی تێدەكات مەواكەی بۆ (4 بۆ 5) كم دەگۆڕێت.

47 جار خوێندراوەتەوە