کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتوی
بڵاوکردەوە دەڵێت؛ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی
کەمێک تۆزوخۆڵ هەروەها پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە
شاخاوییەکان
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
هەینی ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
بونی کەمێک تۆزوخۆڵ، ئەوەشی خستوەتە ڕو پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی
رابردو دادەبەزن.
ئاماژەی بوەشداوە، خێراى با ( 15 بۆ 25 ) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک
کاتژمێردا و مەودای
بینینش لە نێوان ( 5-7 ) کیلۆمەتر دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە
کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و دواتر ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ
هەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایەن بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و
ڕاپەڕین.
دەشڵێت سبەینێ بەراورد بە ئەمرۆ ساردتر دەبێت و پەلەکانی گەرماش
بەراورد بە ئەمرۆ یەک بۆ دو پلەی دیکە دادەبەزن و رۆژی یەکشەممەش کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری باران بارین نامێنێت.
پێشبینی پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە؛
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
380 جار خوێندراوەتەوە