ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڵاویکردوەتەوە، نوێژی بەکۆمەڵی هاوڵاتییان لە کاتی گەشت و
سەیرانەکاندا لەبری نوێژی هەینی دروست نییە و بەتاڵە، هەرکەسێکیش لە دوای نوێژی
بەیانی لە شار دەربچێت نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت و بۆ ئەوەی نوێژەکانتان نەفەوتێت یان دوای نوێژ گەشت بکەن یان بیخەنە رۆژێکی ترەوە
هەواڵ:KNNC
لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتییاندا، بۆ نوێژی هەینی
لە کاتی گەشت و سەیراندا لە دەرەوەی
مزگەوتەکان، ئەنجومنی فەتوای هەرێم دەڵێت؛ ئەو نوێژە گەر لە بری نوێژی هەینی بێت دروست نییە و بەتاڵە.
لە فەتوایەکی نویدا لە بارەی نوێژکردنی بەکۆمەڵ لە
کاتی چونەدەرەوە
و سەیراندا ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاندوە؛
بەشێک لە هاوڵاتییان له رۆژی هەینیدا ده‌چنە گه‌شت و سه‌یران و به‌شداری
له رێوڕەسمی نوێژی هەینی ناکه‌ن، یان گروپێک رێک ده‌که‌ون و له‌و شوێنه‌ی که سه‌یرانه‌که
ده‌که‌ن، مه‌راسیمی نوێژی هەینی له‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان دەکەن، ئەو نوێژە
بەتاڵە
ئەنجومەنەکە دەشڵێت؛ هه‌ر که‌سێک له‌دوای
نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، که‌واته پێویسته
یان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هەینی گەشت نه‌کات و بیخەنە پاش نوێژه‌که، یان له رێگه‌دا
له مزگه‌وتێک که نوێژی هەینی تێدا بکرێت، به‌شداری رێوڕەسمی نوێژی هەینی بکەن.
لە بەشێکی دیکەی فەتواکەدا هاتوە؛ یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی نوێژی هه‌ینی، پێویسته له مزگه‌وتێکدا بێت،
که له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌کاندا بێت، بۆیه نابێت گروپێک بۆ خۆیان له‌ده‌شت
و دەرەوەی مزگەوتدا نوێژی هەینی بکەن، ئه‌گه‌ر کردیان نوێژه‌که‌یان به‌تاڵە.
ئەنجومەنەکە لە کۆتایی فەتەواکەیاندا داوا لە
هاوڵاتییان دەکات، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان،
ئاواش پیویستە گرنگی به پارێزگاریكردن له ژینگەی کوردستان بدەن.
123 جار خوێندراوەتەوە