وەزارەتی
تەندروستی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی پزیشکەکە و ئەو نەخۆشخانەیەش
بڵاوکردەوە کە هاوڵاتییەک بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری تێیدا گیانی
لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
لە رونکردنەوەیەکدا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەڵێت: بڕیاریانداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی
لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەستی لێکۆڵینەوە لە
کێشەی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک بە ناوی (شۆخان
عبدالله) لە شاری سلێمانی و لە نەخۆشخانەی (سەفین )ی تایبەت کە نەشتەرگەری جوانکاری
بۆ ئەنجام درابو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی تەندروستی ڕێککاری
توندی یاسایی گرتەبەر بەرامبەر بە پزیشک ( د. ئارام عبداللە محەمەد) بە ناونیشانی
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی راگرتنی لە کارکردن تا کۆتاییهاتنی کارەکانی لیژنەی
لێکۆڵینەوە.
وەزارەتی
تەندروستی دەڵێت: کاری پسپۆڕی ئەو پزیشکە نیە بۆ ئەنجامدانی
ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە بەڵکو ئەم نەشتەرگەریە کاری پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری
جوانکاریە نەوەک نەشتەرگەری گشتی.
راشیگەیاند، پێبژاردنی نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسا و رێنماییەکان
تایبەت بە نەبونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە.
هەروەها، داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی
ناوبراو لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و چارەسەریەکان.
500 جار خوێندراوەتەوە